
دیمەنی قەزای کۆیە
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی کۆیە و چەند گوندێکی دەوروبەری، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی دا لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لەو قەزایە.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکموەتی هەرێمی کوردستان بە پلان و پڕۆژەی ستراتیژی کاری لەسەر چارەسەر کردنی ڕیشەیی کێشەی ئاوی خواردنەوە کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا، ژمارەیەک پڕۆژەی گەورەی ئاو جێبەجێ کراون، بەشێکیان تەواو کراون و ئەوانی دیکەش لە جێبەجێ کردنن، هەموو ئەو پڕۆژانەش پشت بە ئاوی سەرزەوی دەبستن.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕەزامەندیی دا لەسەر جێبەجێ کردنی پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە بۆ قەزای کۆیە، بە توانای سێ هەزار مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە بە 112 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و پێکهاتووە لە پڕۆژەی ئاو و هێڵی گواستنەوە و وێستگەی ناوەندی، پڕۆژەکەش بە تۆڕی ئاوی کۆیە دەبەسترێتەوە و کێشەی ئاوی کۆیە و چەند گوندێکی دەوروبەری چارەسەر دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، سایلۆیەک بۆ جووتیارانی سنووری کۆیە و تەقتەق دروست دەکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەردی بناغەی دادەنرێت و توانای لەخۆگرتنی زیاتر لە 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ مەزڵووم عەبدی لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ سووریا قسە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ مەزڵووم عەبدی لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ سووریا قسە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای لێدوانەکەی ترمپ؛ مالیکی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەها ئەعرەجی: هەوڵ دەدرێت ناتەبایی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی دروست بکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






