ئەمریکا بە بڕیارێک بازاڕە جیهانییەکان دەهەژێنێت؛ نرخی زێڕ زۆر دابەزی
- جیهان
- 29 تشرینی یەکەم

دیمەنی بۆرسەی ئەمریکا دوای بڕیارەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی ئەمریکا بۆ دووەم جار لە ئەمساڵدا ڕێژەی سووی کەمکردەوە وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی بێکاری، بەهۆیەوە نرخی زێڕ و بیتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
چیرۆکی سەرەکی: بانکی ناوەندی ئەمریکا بە ڕێژەی 25 خاڵ ڕێژەی سوودی کەمکردەوە، ڕێژەی سوود لە 3.75% بۆ 4% جێگیر کراوە، پێشتر لەنێوان 4 بۆ سەدا 4.25 بوو.
دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەم بابەتە چەندین جار جیرۆمی پاوڵی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئەمریکای بە کەسێکی لاواز وەسفکردووە کە ناتوانێت بە باشی کارەکەی بکات و ڕێژەی سوود کەمبکاتەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی هەڕەشەی دەرکردنی لە پۆستەکەی لێکردووە.
لێدوانی فەرمی: جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە ئەمە کۆتا دابەزاندنی ڕێژەی سووی بانکی بێت ئەمساڵ. بۆیە ڕوون نیە کە مانگی دوازدە بریاری کەمکردنەوەی رێژەی سووی بانکی دەدەین یاخود نا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە سەرۆکایەتیی جیرۆم پاوڵ، لە ئەمساڵدا بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕێژەی سووی بانکییان بە جێگیری هێشتەوە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی باج، تووندکردنەوەی جێبەجێکردنی یاساکانی کۆچ، و سیاسەتەکانی دیکەی ئیدارەی ترەمپ لەسەر هەڵاوسان و ئابووری هەڵسەنگێنن و ئەم هەنگاوەشیان بۆ ئەوەنا تاوەکو بازاڕی کاری ئەمریکا دووبارە ببوژێتەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: قسەکانی پاوڵ لە بەرژوەندی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ نییە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی نرخی زێر دابەزێت. بۆیە ڕێک دوای قسەکانی پاوڵ، نرخی ئۆنسەیەک زێر دابەزی بۆ 3،943 (سێ هەزار و نۆسەد و چل و سێ دۆلار)، تەنیا ئەمرۆ زیاتر لە 75 دۆلار دابەزیوە.
نرخی زیویشی دابەزاند و گەشتە 47،25 دۆلار، ئیسیریەم 4.31% دابەزی، ئاڵتکۆینەکان سەلامەتربوون.
نرخی بیتکۆینیش لە (11 دەفتەر و بیست وەرەقە و 55 دۆلار)، دابەزی بۆ (10 دەفتەر و 89 وەرەقە) و لە دابەزینیش بەردەوامە، پێچەوانەی زێر و بیتکۆین، نرخی نەوتی برێنت بەرز بووەتەوە ئێستا 64.94 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێنوێنی دۆلاری ئەمریکی بەرز کردەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات





