نزیکەی هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 30 تشرینی یەکەم

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەمانبەران بەردەوامە، ئەمڕۆ پێنجشەممەش هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی لە شاروچکەی سێبیران لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی دەستیپێکرد، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە، بە قۆناغ زەوی دابەش دەکرێت، سەرجەم شارەوانییەکانیش بەردەوام ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی زەوییان پێ بدرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممەش هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەردەوامین لە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ تیروپشک بۆ زەوی فەرمانبەران دەکرێت لە شاروچکەی سێبیران کە نزیکەی هەزار پارچە زەوی دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، دەڵێت، سەرجەم ئەو فەرمانبەر و پێشمەرگانەی کارتی زانیارییان سێبیرانە بە گوندەکانیشەوە ئەمڕۆ زەوی وەردەگرن، ئەو کەسانەی کارتی زانیارییان سێبیرانە لە هەر شوێنێک و ناوچەیەک دەوام بکەن لە سێبیران زەوی وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی لە شارستانی و سەربازی ئەگەر مەرجەکانیان وەرگرتنی زەوییان تێدا بێت، زەوی وەردەگرن بە پێی کارتی زانیاریی کەسە، هەر کاتێک لە شارەوانی ناوچەیەک زەوییەکان ئامادە دەبێت و ڕێکارەکان تەواو دەبن، تیرۆپشک ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






