
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، چەند جارێکە خانەوادەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندانی ئیمرالی سەردانی دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە پرۆسەیەک بۆ وەستانی شەڕ لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا دەستیپێکردووە، تورکیا ناوی لێناوە "تورکیای بێ تیرۆر" و پەکەکەش ناوی لێناوە "پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیک". لەم ماوەیە چەند جارێک خانەوادەکەی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ئاڤا میدیای وت، ئەمڕۆ هەینی عومەری کوڕم و فاتیمەی خوشکم و منداڵێکی بەیەکەوە چوونەتە سەردانی ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی. تەندروستی ئەو زۆرباشە.
لەبارەی هەبوونی پەیامی فەرمی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پرۆسەی ئاشتی و دواین گۆڕانکارییەکان، محەممەد ئۆجەلان دەڵێت: هەر پەیامێکی فەرمی ئۆجەلان هەبێت لە ماوەیەکی کەمدا عومەری برامان ڕایدەگەیەنێت.
باکگراوند: مانگی شوباتی ئەمساڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد پەکەکە کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی ببەستێت. ڕۆژانی 5 بۆ 7ـی مانگی پێنجی ئەمساڵ، پەکەکە کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی بەست و بڕیاریدا سەرجەم ڕێکخستنەکان هەڵوەشێنێتەوە. دواتر ڕۆژی 11-7-2025 گرووپێکی گەریلا لەبەردەم ڕاگەیاندنەکان چەکەکانیان سووتاند و ڕۆژی 26ـی ئەم مانگەش پەکەکە ڕایگەیاند گەریلاکانیان لە باکووری کوردستان و تورکیا کشاونەتەوە. لەبەرامبەردا پەرلەمانی تورکیا کۆمسیۆنێکی بۆ ئاشتی پێکهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی مووچەی مانگی یەک لە بەغدا تەواو بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت






