
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ 31ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی سەردانی چەند شوێنێکی کولتووری زاخۆی کرد لەوانە، بازاڕی کۆنی زاخۆ، قشڵەی زاخۆی کۆن و کۆڕنیشی زاخۆ. سەرۆک بارزانی وتویەتی، "خەڵکی زاخۆ شایستەی ئەو خزمەتەن کە بۆیان کراوە".
وێنە گەورەكە: قشڵەی زاخۆ خاوەنی مێژووێكی دێرینی هەیە و بونیادنانی دەگەڕێتەوە بۆ پێش هەزار و 120ساڵ، ئەم شوێنە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو، بۆ ئەشکەنجەدان و ئازاردانی هاووڵاتیانی سڤیل بەکار دەهات، ئێستاش حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوازی کولتووریی نۆژەنی کردووەتەوە و بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و هەزاران کەس بۆ بینینی سەردانی زاخۆ دەکەن.
بڵاوكراوەی فەرمی: بارەگای بارزانی لەبارەی بەسەركردنەوەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ ئەو بازاڕە، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بە جوانی و ئاوەدانیی زاخۆ دەربڕی و وتوویەتی "خەڵكی زاخۆ شایەنی ئەم خزمەتەن کە بۆیان کراوە.
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەی بارەگای بارزانی هاتووە، سەرۆك بارزانی سەردانی گوندی سپی کردووە و دیمەنی زاخۆی لە بەرزاییەکانەوە بینی و هەروەها چاوی بە ژمارەیەک هاووڵاتی کەوت کە سەردانی زاخۆیان کردووە و وێنەی لەگەڵ بەشێک لە هاووڵاتیان گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی مووچەی مانگی یەک لە بەغدا تەواو بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت






