
مارک ساڤایا، نێردەی ترەمپ بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانیی لە بەغداوە، یەکێک لە ئەرکەکانی مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، دوورخستنەوەی هەر لایەنێکی نزیک لە ئێرانە لە حکومەتی داهاتوودا، بەتایبەتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی مەدا، بەپشتبەستن بە زانیاری و شیکاری سیاسیی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی دوورخستنەوەی هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی کە گرووپی چەکداری نزیک لەئێرانیان هەیە، لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە مارک ساڤایا ڕەنگە گرووپێکی سیاسی نوێ کە جیاواز بێت بۆ سەرکردایەتیکردنی قۆناغی داهاتووی عێراق لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دابمەزرێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان شەممەری، پڕۆفیسۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی بەغدا، ڕایگەیاند: ڕەنگە چوارچێوەی هەماهەنگی سازش بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا بکات، ئەویش بە دوورخستنەوەی هەندێک لە لایەنەکانی لە هاوکێشە نوێیەکەدا.
بهتهنیشت ئهم بابهتهوه: مارک ساڤایا، نێردەی ترەمپ بۆ عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی: هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بەگرووپە چەکدارەکان ئەوەیە کە هیچ جێگەیەک بۆ ئەو گرووپانە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نابێتەوە و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق بە بوونی هێزێکی ئەمنیی یەکگرتوو لەژێر سەرکردایەتیی یەک حکومەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەدیدێت، بەبێ ئەمەش سەروەری و پێشکەوتنی عێراق لە مەترسیدا دەمێنێتەوە.
ساڤایە ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و ناوچەکە بە گشتی بە عێراقێکی خاوەن سەروەری تەواو و بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی زیانبەخش، لەوانەش ئێران و بریکارەکانی پارێزراو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەرزشوانانی سیدەکان داوای یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

براندی ئۆتۆمبێلی سەرۆکی چین دەهێنرێتە کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی نەرویجی ڕۆبۆتێک تایبەت بە کاروباری ماڵەوە دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵدیڤ جگەرەکێشان لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە قەدەغە دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژانە هەزاران دار لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەچێنرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەرزشوانانی سیدەکان داوای یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
براندی ئۆتۆمبێلی سەرۆکی چین دەهێنرێتە کوردستان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی نەرویجی ڕۆبۆتێک تایبەت بە کاروباری ماڵەوە دروست دەکات





