
ژمارەیەک کۆچبەر لە یۆنان بەرلەوەی بەرەو ئەوروپا بەڕێبکەون
ئاڤا نیوز
دەیان کۆچبەری کورد، زیاتر لە بیست و چوار کاتژمێرە، لە دوورگەیەکی سەر بە یۆنان گیریان خواردووە و نان و ئاویان لێ بڕاوە، لە نێویشیاندا ژن و منداڵ هەن.
چیرۆکی سەرەکی: نزیكەی 30 کۆچبەری کورد کە لە تورکیاوە بەڕێکەوتوون، بەر لە گەیشتن بە كەناراوەكانی یۆنان، لە شەوی ڕابردووەوە لە دوورگەی ڕۆدۆس، لەلایەن كاپتنی بەلەمەكەیان فڕێدراون، و داوای هاوکاری و بەدەنگەوەچوون دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆچبەرە کوردەکان پەیوەندییان بە کەسوکاریان و ژمارەیەک چالاکوانی مافی پەنابەران لە ئەوروپا کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، دوای تێپەڕبوونی شەو و ڕۆژێک بەسەر مانەوەیان لە دوورگەکە، تاکو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بە هانایانەوە نەچووە.
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری چالاكوانی بواری مافەكانی پەنابەران، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەپێی وتەی کۆچبەرەکان ژمارەیان 30 کەسە و لەنێویاندا دوو خانەوادە هەن كە سێ منداڵیشیان لەگەڵدایە، لە شەوی ڕابردووەوە، كاپتنی بەلەمەكەیان بەهۆی ترسی دەستگیركردن لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنان، لەو دوورگەیە فڕێیداون و بەجێیهێشتوون، بەهۆی زۆر مانەوەیان لە دوورگەکە، نان و ئاویان لەلا نەماوە و داوای یارمەتی و بەدەنگەوەهاتن دەکەن.
زانیاریی زیاتر: كۆچبەرە كوردەكان، زۆربەیان خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن و ژمارەیەكیش، هاونیشتمانیی شارۆچكەی قەڵادزێ و ڕانیەن و دوو گەنجیش دانیشتووی هەولێر و كەركووكن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی مووچەی مانگی یەک لە بەغدا تەواو بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت






