
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتی لە هەولێر تەلەفۆنی بۆ كردووم و جەختمان لەوە كردەوە، ئەوەی لە سەنتەری هەولێر ڕوویدا، بابەتێکی نەرێنی بوو، بەڵام بابەتێكی ڕێكخراو و بەرنامە بۆداڕێژراو نەبوو.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 30ـی ئۆكتۆبەری 2025، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ژمارەیەك لایەنگری پارتی و یەكێتی لە سەنتەری شاری هەولێر دروستبوو، كاتێك كۆمەڵێك گەنج خۆڕسكانە سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بوون، و بە كتوپڕی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوانیان ڕوویدا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتی لە هەولێر تەلەفۆنی بۆ كردووم و جەختمان لەوە كردەوە، ئەوەی لە سەنتەری هەولێر ڕوویدا، حاڵەتێكی نەرێنی بوو، بەڵام بابەتێكی ڕێكخراو و بەرنامەبۆداڕێژراو نەبوو.
ڕاشیگەیاند، هیچ لایەنێك سكاڵای لەسەر ئەو ڕووداوە تۆمار نەكردووە، سەرەڕای ئەوەش؛ لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆن، ڕێكاریی پێویستمان گرتووەتە بەر. دووپاتی دەكەینەوە فەزای بانگەشەكردن بۆ سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای هەولێر، یەكسان دەبێت و بۆ هەمووان وەك یەكە.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشكرد، شارێكی گەورەی وەكو هەولێر، ئەگەری ڕوودانی حاڵەتێكی لەمجۆرەی لێ چاوەڕوان دەكرێت كە خۆزگە ڕووی نەدابووایە.
گوتیشی: بابەتێكی ڕێكخراو و بەرنامەبۆداڕێژراو نەبوو نە لەلایەن یەكێتی و نە لەلایەن پارتییەوە، بەڵكو كۆمەڵێك گەنجی لایەنگری هەردوو حیزب، خۆڕسكانە سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بوون، و بە كتوپڕی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوانیان ڕوویدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی مووچەی مانگی یەک لە بەغدا تەواو بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت






