
سیستمی GPS لە بەغدا گرفتی بۆ دروستبووە
ئاڤا نیوز
تێکدانی سیستەمی نەخشەکان لە بەغدا، کە ماوەی زیاتر لە پێنج ڕۆژی خایاند، لەناکاو کۆتایی هات. سەرەتا وا بیر دەکرایەوە كە ئامانج لێی پاراستنی هەڵبژاردن بێت، بەڵام کۆتاییهاتنی تەشویشەكە پێش هەڵبژاردنەکان پرسیاری زۆری دروست کرد.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی هەفتەیەک پێش ئێستا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاندبوو کە شەپۆلی تێکدان (تەشویش) بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکان لە درۆنەکان کارا دەکەن. دوای ئەمە، شۆفێرانی تاکسی و ئەوانەی کاری گەیاندن "دیلیڤەری" دەکەن تێکچوونێکی گەورەیان لە ئەپڵیکەیشنەکانی نەخشەدا، بەتایبەتی "وەیز"، بەدی کرد.
هۆکارە زانراوەکان: دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک و زۆربوونی پرسیار و سکاڵاکان، هیچ لایەنێکی فەرمی ڕوونکردنەوەی فەرمی نەدا. وەزارەتی گەیاندنیش بە درەنگ وەڵامی دایەوە و بەرپرسیارێتی تێکدانەکەی ڕەتکردەوە، ئەمەش پرسیارەکانی زیاتر کرد لەبارەی سەرچاوە و هۆکاری تێکدانەکەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لەگەڵ گەڕانەوەی نەخشەکان بۆ کارکردن لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەستنەوەی تێکدانەکە بە هەڵبژاردنەوە "بیانوویەکی دروست نییە". پێدەچێت سیناریۆیەکی دیکە هۆکاری تێکدانەکە بێت، چونکە چەندین لاپەڕەی تایبەتمەند، وەک لاپەڕەی "وەیز"، ئاماژەیان بەوەدا کە سەرچاوەی تێکدانەکە لە شەقامی حەیفاوەیە نەک ناوچەی سەوز، هەروەها هەندێک شارەزاش ئاماژەیان بەوەدا کە سەرچاوەی تێکدانەکە "باڵوێزخانەی ئێرانە لە شەقامی حەیفا".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: هاوکات لەگەڵ تێکدانەکەدا، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، سەردانی بەغدای کردبوو، کە یەکەم سەردانی بوو لەدوای شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
پێدەچێت تێکدانەکە لە باڵوێزخانەی ئێرانەوە وەک ڕێوشوێنێکی ئەمنی و خۆپارێزی بۆ پاراستنی قائانی لە هەر هێرشێکی ئەگەری ئەنجامدرابێت، بەتایبەتی کە لەدوای ئەو شەڕەوە، قائانی و سەرجەم سەرکردەکانی ئێران بوونەتە ئامانجێکی داواکراو. ئەم گریمانەیە بەوە بەهێزتر دەبێت کە ڕۆژنامەی "ئێران ئینتەرناشناڵ" ئاشکرای کردووە "ڤیتۆیەکی ڕانەگەیەندراوی ئەمریکی-ئیسرائیلی هەیە دژی سەردانەکانی قائانی بۆ عێراق".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






