
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ، پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایدەگەیێنێت، بە پشتیووانیی هاوپەیمانەكانمان، گەل و هێزەكانمان توانییان ئەم ڕێكخراوە تیرۆرستییە تێكبشكێنن كە هەڕەشە بوو بۆ سەر هەموو جیهان.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی یەكی تشرینی دووەم، وەك ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ دیاریكراوە، ئەو شارە کوردییەی ڕۆژئاوای كوردستان كە بووە قەڵای بەرخۆدان لە بەرامبەر تیرۆرستانی داعش و سیمبولی نەبەزین لە جیهاندا، كاتێك گەل و شەڕڤانان بۆ هاوكاری پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ ماوەی 134 ڕۆژ، بەرگرییان لە كۆبانێ كرد و بەرەنگاری چەكدارانی داعش بوونەوە كە ئەوكات گەورەترین ڕێكخراوی تیرۆرستی بوو لەسەر ئاستی جیهان.
پەیامی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە، لە ئەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، گەل و شەڕڤانان بەرخۆدانێکی باوەڕپێنەکراویان بۆ بەرگریکردن لە کۆبانێ نیشان دا، لەم ساڵیادەدا، هەوڵ و قوربانییەكانی خەڵک و شەڕڤانان بۆ کۆبانێ و هەموو مرۆڤایەتی لە دژی چەتەکانی داعش بە شكۆوە یاد دەكەینەوە، هاوكات پشتیووانی و پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەبیرناكەین.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە، پشتیوانیی جیهانی، ڕێگەی بە گەل و هێزەکانمان دا؛ ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییەی کە هەڕەشە بوو بۆ سەر هەموو جیهان، لە کۆبانێ تێکشکێنین، و کۆبانێ سەرەتای ڕزگارکردنی ناوچەکە بوو لە تیرۆری داعش.
پەیوەست بەم بابەتە: ئەوكاتهی شاری كۆبانێ لەژێر هێرشی چڕی داعش بوو و مەترسیی کەوتنی لێ دەكرا، لهسهر داوای سهرۆک بارزانی و بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان، یەكەم كاروانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان له ڕۆژى 28ى ئۆكتۆبەری ساڵى 2014، گهيشتنه كۆبانێ، گەیشتنی هێزی پێشمەرگە، هاوکێشەی هێزی گۆڕی و توانرا بە ماوەیەکی کورت مەترسییەکانی سەر ئەو شارە کەم بکرێتەوە و کۆبانێش ڕزگار بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی مووچەی مانگی یەک لە بەغدا تەواو بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت






