مینحەی مانگی 10 بەسەر هاونیشتمانیانی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دابەش دەكرێت
- هەواڵ
- 1 تشرینی دووەم

دیمەنی ئاگادیارینامەی دابەشکردنی مینحەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە لە ڕۆژانی 4 تاوەكوو 7ـی ئەم مانگە، مینحەی مانگی 10 بەسەر هاونیشتمانیانی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دابەش بكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 01-11-2025، بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش، خشتەی دابەشكردنی پێشینەی مانگی تشرینی یەكەمی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند كە پێشینەی چواردەیەمینە پێیان دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەعید جەردۆ، سەرۆکی بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دابەشكردنی مینحەكە لە ڕۆژی سێشەممەوە 4ـی تشرینی دووەم دەستپێدەكات و تاوەكو ڕۆژی هەینی 7ـی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت، سوودمەندان دەتوانن لە سەرجەم نووسینگەكانی بنكەی لالش لە شێخان، كۆمەڵگەی شاریا، ناوچەی خانكێ و كۆمەڵگەی دێرەبوون و بنكەی سەرەكی لالش، پاداشتەكانیان وەربگرن بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:
٠ قەزای شێخان، هۆڵی لالش - سێشەممە 4-11-2025
٠ كۆمەڵگەی شاریا، هۆڵی لالش - چوارشەممە 5-11-2025.
٠ كۆمەڵگەی دێرەبوون، هۆڵی لالش - پێنجشەممە 6-11-2025
٠ ناحیەی خانكێ، قەسرێزدین - هەینی 7-11-2025
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 02-07-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیێنرا، سێ هەزار و 590 ڕزگاربووی دەستی داعش ئەم مینحەیە دەیانگرێتەوە. لەو ژمارەیە دوو هەزار و 500 کەس مانگی ڕابردوو مینحەکەیان وەرگرتووە. بەوتەی سەعید جەردۆ، بۆیە هەموو ڕزگاربووان مینحەکە وەرناگرن، چونکە بەشێکیان ناویان هەیە و لە ئەوروپا و ڕۆژئاوا دەژین و ناتوانن مانگانە مینحەکە وەرگرن.
بۆچی گرنگە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە سۆنگەی باشتركردنی دۆخی ژیانی هاونیشتمانیانی ئێزدی بەتایبەت ئەو ڕزگاربووانەی لەوەتەی ساڵی 2014 لەلایەن تیرۆرستانی داعش ڕفێندرابوون، بڕیاریدا بە تەرخانكردنی مینحەی مانگانە بۆیان، بەڵێنیشی داوە لەگەڵ باشتربوونی دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان، مینحەکە باشتر دەبێت و پرۆژە و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەشی ڕزگاربووانی ئێزدیی دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی مووچەی مانگی یەک لە بەغدا تەواو بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت






