
مەسرور بارزانی و لۆگۆی یانەی وەرزشی نەورۆز
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پشتگیریی دارایی دەبەخشێتە یانەی نەورۆز و چاوەڕێ دەکرێت بەوهۆیەوە بەشێکی زۆری گرفتە داراییەکانی ئەو یانەیە چارەسەربن.
وێنە گەورەکە: یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی، پێشتر لەلایەن لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی یانەکە پاڵپشتی دارایی دەکرا، بەڵام لە دوای ئەوەی لە 22-8-2025، لەلایەن دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایشی یەکێتی هێرش کرایە سەر لالەزار و لاهوور شێخ جەنگی دەستگیرکرا، یانەکە دووچاری قەیرانی دارایی گەورە بووەتەوە، بەهۆیەوە داوای هاوکاری لە هاندەرانی یانەکە و کەسایەتییەکان دەکەن تاوەکو لەم دۆخە داراییە ڕزگارییان بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە 2-11-2025، نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: وەکو دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بڕی 450 ملیۆن دیناری بە یانەی نەورۆز بەخشیوە.
زانیاریی زیاتر: دابینکردنی ئەو هاوکارییە داراییە کاریگەریی دەبێت لەسەر چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی یانەکە بوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە یانەی نەورۆز بە ئاڤای ڕایگەیاند: "پێشوازییەکی گەرم لەم هاوکارییەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی دەکەین، کە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا گەیشتە دەستمان، ئەمە هیوایەکی گەورەی گەڕاندەوە بۆ گەنجانی سلێمانی."
لەبارەی نیگەرانییەکانەوە، سەرچاوەکە وتی: "ئێمە داوامان کردووە پارەکە بە کاش نەنێردرێت و ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر هەژماری بانکیی یانەکە، چونکە نامانەوێت وەک ئەوەی لالەزار لێمان بدزرێت."
لەلایەکی دیکەوە: گەنجانی سلێمانی سوپاسی خۆیان ئاراستەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن و هۆشداریی دەدەن کە "مەسرور بارزانی ئاگری نەورۆزی گەشاندەوە، ئەوەی بیەوێت ئەو ئاگرە بکوژێنێتەوە، دوکەڵەکەی دەیخنکێنێ."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەو رۆژەی هێزەکانی یەکێتی هێرشیان کردە سەر لالەزارو دەیان گەنجی سلێمانیان کوشت و دەستگیرکرد، بڕێکی زۆر پارەیان بردووە. چەکدارێکی کۆماندۆ، لەو کاتەی کە نزیک بووەتەوە لە لاهوور شێخ جەنگی لەلالەزار، لاهوور شێخ جەنگی پێی وتووە، لەو ژوورەی کە نەسووتاوە، 2 ملیۆن و 350 هەزار دۆلار هەیە، هی یانەی نەورۆزە، ئەمانەتی ئێوە بێ، تا ئێستا کەس نازانێت پارەکە چۆن براوە و چی لێهاتووە.
ئەمەش بزانە: ئەم بارودۆخەی یانەی نەورۆز کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە دروست کردبوو بە جۆرێک لە چوار یاری یەکەمی ئەمساڵی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز سێ یاری دۆڕاندووە و تەنیا یەک یاری بردووەتەوە، شەش گۆڵی کردووە، 11 گۆڵی لەسەر تۆمار کراوە و لە ڕیزبەندی 14ەهەم دێت، بەردەوامبوونی ئەو دۆخە داراییەی یانەکەش مەترسی ئەوەی لێدەکرا یانەکە چیتر نەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و نەتوانێت بەردەوام بێت لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەڵام سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەهانای تاکە نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی چوو.
نوێدەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






