ترەمپ: سەرۆکی سووریا کارێکی باش دەکات و ڕەنگە سەردانی کۆشکی سپی بکات
- هەواڵ
- 3 تشرینی دووەم

چاوپێکەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا، ستایشی "کارە باشەکانی" ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا دەکات لە بەڕێوەبردنی وڵات و ئامادەیی نیشاندا بۆ پێشوازیکردن لێی لە کۆشکی سپی. ترەمپ ڕاشیگەیاند، ئەمریکا سزاکانی سەر سووریای هەڵگرتووە بۆ ئەوەی دەرفەتێکی پێبدرێت، و شەرعیش کارێکی باش دەکات.
بۆچی گرنگە؟: ئەمە یەکەمین سەردانی سەرۆکی سووریایە بۆ کۆشکی سپی لە ماوەی زیاتر لە 70 ساڵدا، کە وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و واشنتۆن سەیر دەکرێت.
چی ڕوویدا؟: ترەمپ ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر فڕۆکەی سەرۆکایەتیی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "سزاکانمان لەسەر سووریا لابرد بۆ ئەوەی دەرفەتێکی پێبدرێت، بیستوومە سەرۆکەکەی کارێکی زۆر باش دەکات." ئاماژەی بەوەشدا "سەرۆکی سووریا ڕەنگە بەم زووانە سەردانی واشنتۆن بکات."
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئاشکرای کرد کۆبوونەوەکە لە 10ی ئەم مانگە دەبێت و "پۆلیتیکۆ"ش گواستییەوە کە ترەمپ هەینی داهاتوو پێشوازی لە شەڕع دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، شەڕع بەم زووانە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆشکی سپی ئەنجام دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق و سووریا جێگیر دەبێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە






