
دیمەنی خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەر لەوەی یاسای خانەنشینی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق بکرێت، بەشێکی فەرمانبەران بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە تەمەنی 45 ساڵی بۆ سەرەوە داوای خانەنشینیان پێشکەش کرد و مامەڵەکانیان ڕاگیرا، ئێستا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان خانەنشین دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: پێش بەرواری 01-07-2024 ژمارەیەک فەرمانبەر کە تەمەنیان گەیشتبووە 45 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتیان هەبوو، داوای خانەنشینبوونیان کرد، بەپێی یاسای ژمارە 27ـی ساڵی 2006 و یاسای چاسکازی مامەڵەی خانەنشینان دەستپێکرد، بەڵام لە نیوەی کارەکانی وەستێنرا، بەهۆی ئەوەی یاسای نوێی خانەنشینی ڕێگە بە خانەنشینبوونیان نادات، بەمەش 16 مانگە نە مووچەی فەرمانبەرییان وەرگرتووە، نە مووچەی خانەنشینییان بۆ بەستراوە.
ئێستا خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 خانەشین دەکرێن، بەمەش هەر فەرمانبەرێک بیەوێت خانەنشین بێت بە ئارەزوومەندانە، دەبێت تەمەنی 50 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەم یاسایەش ڕێگە بەو فەرمانبەرانە نادات كە لە 45 ساڵی داوای خانەشنینی بکەن، بەشێکیان لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو گەڕانەوە سەر وەزیفەیان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، مامەڵەی ئەو خانەنشینانە تەواو دەکرێت، بەگوێرەی یاسا کۆنەکە خانەنشین دەکرێن، چونکە بە یاسا نوێیەكە ناتوانن خانەنشین بن."
گوتیشی، "بە ئەگەری زۆرەوە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت، چونکە یاسای خانەنشینی عێراق نایانگرێتەوە و وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە مووچەکانیان دابین بکات و قەرەبووی 16 مانگی ڕابردوویان بکاتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان ساڵانە 140 هەزار تۆن مریشک ڕەوانەی عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ نەبی: مووچەی مانگەکانی 11 و 12 لەمساڵدا خەرج ناکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی چەمچەماڵ لەناو یاریگا: ئاڤا ئاڤا، هەوراز هەوراز
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هونەرمەند بۆکان هەورامی: پلانم هەیە زنجیرەیەک کۆنسێرت ئەنجام بدەم
21 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ڕێگای پرۆژەیەکی نهێنی رکابەری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات
22 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایان: پارەی نەختینە لەژێر کۆنترۆڵدایە و کێشەی دارایی نییە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: دەبێت چاکسازیی دارایی بۆ ڕێکخستنەوەی خەرجییە گشتییەکان جێبەجێ بکرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی نووسراوێکی نوێ لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەردەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
د. فازڵ نەبی: هیچ هیوایەک بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ نەماوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەكی عەقارات: ئەمساڵ نرخی زەوی لە هەولێر پێنج بەرامبەر بەرزبووەتەوە






