د. فازڵ نەبی: هیچ هیوایەک بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ نەماوە
- بزنس
- 22 کانوونی یەکەم

د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی تەنیا سێ ڕۆژ بۆ کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی لە عێراق ماوە، مووچەی هەردوو مانگی 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نانێردرێت.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هێشتا چاوەڕوانی مووچەی مانگی 10 دەکەن، پێویست بوو حکومەتی فیدراڵی مووچەی هەرسێ مانگی کۆتایی ساڵ خەرج بکات، بەڵام ئاماژەکان و نزیکبوونەوەی سەری ساڵ دەریدەخەن کە بەغدا مووچەی دوو مانگی کۆتایی ساڵ نانێرێت.
لێدوانی فەرمی: د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هیچ ئاماژە و هیوایەک نییە بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12؛ مەگەر موعجیزەیەک ڕووبدات یان گوشارێکی زۆر بخرێتە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا بێتە خەرجکردن، کە ئەویش هێشتا دیار نییە بە چ میکانیزمێک دەبێت."
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە داراییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، لەوانە ناردنی "لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە" (میزان مراجەعە)، بۆیە لەسەر بەغدا پێویست بوو شایستەکان بنێرێت.
زانیاریی زیاتر: فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر بەغدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی ئەو دوو مووچەیە بدات، حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆی هەردوو مانگەکە کە بڕەکەی 240 ملیار دینارە، ڕادەستی بەغدا دەکات.
ئەمەش بزانە: تەنیا سێ ڕۆژ بۆ کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی لە عێراق ماوە. لەگەڵ تەواوبوونی ساڵدا، هەموو ژمێرە (حیسابات)ەکان دادەخرێن، ئەمەش وای کردووە گومان لەوە بکرێت ئایا عێراق دەتوانێت لەسەر بودجەی ساڵی نوێ مووچەی مانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو خەرج بکات یان نا.
باکگراوند: ڕۆژی 18-11-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە دهۆک لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان کرایەوە و سوودانی بەڵێنی دا کە مووچەکانی ئەمساڵ بەپێی ڕێککەوتنەکان خەرج دەکرێن، بەڵام ئێستا گومان لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە بۆ دوو مانگی کۆتایی ساڵ دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و عێراق لەبارەی سەقامگیریی بەهای دینار کۆدەبنەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو مووچە دێت و مووچەی هەزاران کەس ڕادەگیرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق: مووچە گەرەنتی کراوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان 120 ملیار دیناری نارد بۆ بەغدا






