
پەڕەی سەرەکی سیستەمی پێشکەشکردن بۆ حەج
ئاڤا نیوز
ناوەراستی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت و یەکەم کاروانی حاجییان لەسەرەتای مانگی ئایاری ساڵی ئایندە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بۆ سعوودیە بەڕێدەکەون، بۆ ئەمساڵیش پشکی هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 135 کەسە، بەهۆی دووبارەبوونەوەی ناویان نزیکەی 700 کەس ناویان لە تیروپشکی حەج دەرهێنرا.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی پڕۆسەی حەج بەردەوامە و بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواو دەبن، لە ناوەراستی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت و ژمارەکی زۆر لەو کەسانەی ناویان تۆمارکردووە لادراون.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، 89 هەزار حەجخواز ناویان تۆمارکردووە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەش تیروپشک بۆ ناوی ئەو حەجخوازانە دەکرێت کە لە سیستمەکە ناویان تۆمارکراوە و هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناوەکان ڕاستەوخۆ حەجخوازەکە لە ڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ئاگادار دەکرێتەوە کە ناوی دەرچووە.
لەبارەی ناو تۆمارکردن و تیروپشک لە ڕێگەی سیستەمی ئەلکترۆنییەوە کاروان ستوونی گوتی، "سیستمەکە زۆر دادپەروەرانە کاردەکات و 612 فۆڕمی ڕەتکردووەتەوە کە ناوی 699 کەسی تێدابووە، پێشتر چوونەتە حەج و ویستوویانە دووبارە بچنەوە، بەڵام سیستمەکە قبوڵی نەکردوون."
زانیاریی زیاتر: ناوتۆمارکردنی حەجخوازان لە سیستمەکە لە ڕۆژی 26-10-2025 وەستاوە، بەڵام بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە تا 15-11-2025 درێژکراوەتەوە کە لە هەرێمی کوردستان 400 کۆمپانیان ڕێگەپێدراون گرێبەست بکەن، بەشێکی زۆریان گرێبەستیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






