ئاڤا پاساوی سوودانی و تەیف سامی بۆ نەناردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ناردنی مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی خەڵکی کوردستان دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن ئەمەش دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی نەدرا، لەبارەی هۆکاری نەناردنی مووچەی مانگی نۆ، سوودانی بە بەرپرسێکی کوردی گوتووە: "پارەمان نییە".
وێنە گەورەکە؛ مووچەخۆرانی کوردستان دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقەوەن؛ بەجۆرێک بەغدا دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی خۆی بەڵام هێشتا مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی کوردستانی نەناردووە، ئێستا هەوڵەکانی حکومەتی کوردستان بۆ ئەوەیە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی خەڵکی کوردستان نەفەوتێت.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی 4ـی 11ـی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و بە ئامادەبوونی وەزیرانی کورد و تەیف سامی وەزیری دارایی کۆبووەوە.
زانیاریی تایبەت؛ بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی کردووە بۆ ئەوەی بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدات، بەڵام سوودانی گوتوویەتی: "پارەمان نییە".
دوای کۆبوونەوەش بەرپرسێکی دیکەی کورد لە بەغدا قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی کردووە، ئەویش بەهەمانشێوە گوتوویەتی: "پارەمان نییە".
بەرپرسەکەی کورد بە تەیف سامی گوتووە: "ئێستا بڕیارەکە بدەن و دەست بە کۆکردنەوەی پارە بکەن، کێشە نییە ناردنی بکەوێتە دوای هەڵبژاردنیش"، بەڵام تەیف سامی ڕازی نەبووە و گوتوویەتی "لێیگەڕێ تا دوای هەڵبژاردن".
لەلایەکی دیکە؛ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان لەکاتێکدایە، تەنها لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بڕیار لەسەر چەندین پڕۆژە دراوە و پارەیان بۆ تەرخان کراوە، تەنها یەک پڕۆژەیان گوژمەکەی 900 ملیار دینار بووە.
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە نایاسایی بڕیاری تاپۆکردنی سەدان خانووی زێدەڕۆ دراوە ئەمەش هەر بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
ئەمەش بزانە؛ ئەمڕۆ دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بوو پێش هەڵبژاردن، بەو پێیەی سێشەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
هەنگاوی داهاتوو؛ حکومەتی کوردستان لە ئاستی باڵا لە هەوڵدان بەردەوامە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نۆ لەم ڕۆژانە بنێردرێت. حکومەتی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، نەوتی کوردستان بێ گرفت ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت و لیستی مووچە کێشەی نییە، هاوکات 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ئامادەیە لەگەڵ میزان مراجەعە.
وەزارەتی دارایی کوردستان چاوەڕانی بەغدایە بۆ ناردنیان. سەرەڕای ئەمانە لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤایان گوت: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا میزان مراجەعەی مانگی نۆ و لیستی مووچەی مانگی 10 لەڕێگەی تیمێکەوە بۆ بەغدا دەنێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لەبارەی ڕۆژانی پشوو لەکاتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردن بڕیاری دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 10 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نۆ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 2 تشرینی دووەم
نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی نۆ





