
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، دوای وردبینیی لە سوودمەندبووانی بەشەخۆراک کە فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووەتەوە، بڕیاردراوە بەشەخۆراکی 500 هەزار کەسیان ڕابگیرێت ئەوانیش بریتین لەوانەی گەشتیان کردووە، ناسمانەیان نادیارە، مووچە و داهاتیان زۆرە یاخود خاوەنی کۆمپانیان و دەوڵەمەندن.
وێنە گەورەکە: لە کۆی 46 ملیۆن عێراقی، زیاتر لە 39 ملیۆن هاووڵاتی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووتەوە، بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیش لەم کاتەدا بەشەخۆراکی چوار ملیۆن و 300 هەزار عێراقی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە ئەوانیش بریتین لەوانەی کە دووبارەبوونەوە لە ناوەکانیان هەیە، گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە، مردوون یان لە چوارچێوەی مووچەی باڵاکانن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، بەشەخۆراکی 500 هەزار کەس ڕاگیراوە ئەوانیش بریتین لەوانەی: چوونەتە دەرەوەی وڵات و کۆچیان کردووە، ئەوانەی ناسنامەکانیان نەناسراوە، ئەوانەی مووچەکانیان بەرزە لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکان، ئەم توێژانەش بەگوێرەی مەرجەکان پێدانی بەشەخۆراک نایانگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا وەک دەستپێکی ئەزموونی لە پارێزگای واست، خزمەتگوزارییەکانی وەک لابردنی هەڵپەساردن، گواستنەوە و دروستکردنی فۆرمی نوێ بۆ ئەوانەی هاوسەرگیریی دەکەن لە چوارچێوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا کراون و پرۆسەکەش سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێناوە، بەمزووانەش بەشی لابردنی هەڵپەساردن کارا دەکەن و ئەوانەی پێیان وایە مافی بەشەخۆراک دەیانگرێتەوە، دەتوانن بەڵگەکان پێشکەش بکەن و ئەوانیش پێداچوونەوەی بۆ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم






