ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: ئێران میلیشیا عێراقییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەلئەبیب پڕچەک دەکات
- هەواڵ
- 5 تشرینی دووەم

دیمەنی ژمارەیەک چەکداری میلیشیاکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی، ئێران خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەگەری لەگەڵ ئیسرائیل ئامادە دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش میلیشیا شیعەکانی عێراق پڕچەک دەکات، بەتایبەت دوای زیانەکانی لە لوبنان، سووریا و غەززە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕاپۆرتێکی دەزگای گشتیی پەخشی ئیسرائیل (کان) ئاشکرای دەکات، ئێران لەم دواییانەدا ئاراستەی خۆی گۆڕیوە و هەوڵدەدات باری قورسی سەربازی بخاتە سەر شانی میلیشیاکانی عێراق، بەمەش سەنتەری قورسایی سەربازی لە لوبنان، سووریا و کەرتی غەززەوە بگوازێتەوە بۆ عێراق.
ڕاپۆرتەکە پشتی بە چەندین سەرچاوە، لەوانەش سەرچاوە عێراقییەکان بەستووە، پشتیوانیی ئێران بۆ میلیشیاکانی عێراق زیادی کردووە، بەتایبەت لە دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو و ڕاهێنانیان لەسەر تاکتیکی نوێ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی "فەیلەقی قودس"ـی سەر بە سوپای پاسداران.
هۆکارە زانراوەکان: ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتەسەر ئەوەی ئێران "سیاسەتی دوو ڕێگا" لە عێراق پەیڕەو دەکات. ئەم سیاسەتە بریتییە لە هەوڵدان بۆ تێکەڵکردنی هەندێک فەرماندەی میلیشیا لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا، لەگەڵ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر گرووپە چەکدارەکاندا، بە ئامانجی زیادکردنی کاریگەریی خۆی و پاراستنی لە هەڕەشەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ململانێی ڕابردووی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەهۆی گوشاری حکومەتی ناوەندیی بەغدا و هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە دەستوەردانیان نەکرد.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: د. فراس ئەلیاسر، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی نوجهبا، لە لێدوانێکدا بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەوانەیە بیانەوێت بیانوویەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی گەرەنتی وەرگرتنی قازانج لە عێراق بکەن و گوشار بخەنە سەر حکومەتەکەی، بەتایبەتی کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نزیکە، یان هەوڵێکە بۆ دروستکردنی پێشەکییەک بۆ ئەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق، چونکە پێشتر ناتانیاهۆ بە ئاشکرا هەڕەشەی لە عێراق کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سیاسیی نوجهبا، وتیشی: مقاوەمەی عێراقی بەردەوامە لە کۆکردنەوەی هێز و نوێکردنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی شەڕکەری خۆی، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر حاڵەتێکی کتوپڕ یان وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بە شێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ سروشتی شەڕی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەبای ڕاپەڕین دەنگۆی سزادان و دادگاییكردنی كارمەندێكی ڕەت دەكاتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێچوونی غاز ژمارەیەک دووکان لە کەلەکچی سووتان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: تا سبەی هەینی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی حکومەتی سووریا بۆ یەکەمجار سەردانی حەسەکە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەبای ڕاپەڕین دەنگۆی سزادان و دادگاییكردنی كارمەندێكی ڕەت دەكاتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێچوونی غاز ژمارەیەک دووکان لە کەلەکچی سووتان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی حکومەتی سووریا بۆ یەکەمجار سەردانی حەسەکە دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاو لە گوندی قشڵاخی سەقز بووژاونەتەوە






