مەسرور بارزانی: مووچەی کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکەینە سیستەمی بانکی
- کوردستان
- 6 تشرینی دووەم

دیداری گەنجان لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هانی گەنجان دەدات ڕوو لە کەرتی تایبەت بکەن و پشت بە دامەزراندن لە حکومەت نەبەستن، بۆ ئەمەش چەند بەڵێنێکیان پێدەدات، ڕەخساندنی هەلی کاری یەکسان، سیستەمی بانکی بۆ دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی کەرتی تایبەت، خانەنشینکردنیان و پاڵپشیکردنی پڕۆژەکانیان.
چیرۆکی سەرەکی: لەدوای ساڵی 2013 ەوە حکومەتی عێراق دامەزراندنی خەڵکی کوردستانی ڕاگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی بێکاربوونی دەیان هەزار دەرچووی زاکۆ و پەیمانگەکان، کابینەی نۆی حکومەتی کوردستان لە شەش ساڵی ڕابردوودا بەچڕی کاری لەسەر چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کردووە، بۆ ئەوەی گەنجان ڕوو لە کەرتی تایبەت بکەن.
چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە قەبارەی گەورەتر و پلانی داهاتووی حکومەت بۆ گەنجان، بەشێک بوو لە قسەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەکاتی گفتوگۆکردنی لەگەڵ چەند گەنجێک لەدوای کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت بە ئاشنابوون بە ناسنامەی کورد لەڕێگەی هونەری ڕەسەن و هاوچەرخەوە، کە لەلایەن دامەزراوەی کوردستان فاوەندەیشن ڕێکخرابوو.
لێدوانی فەرمی: پەیوەست بە دامەزراندن و بە ڕەخساندنی هەلی کار مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لە ساڵی 2013ەوە حکومەتی عێراق ڕێگەی نەداوە خەڵک لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێت، ئەوەی کراوە تەنیا بە گرێبەست بووە، ئەمەش ڕێگرییەکی گەورە بووە خەڵک بتوانێت لە کەرتی گشتی دابمەزرێت.
لە بەرامبەردا کەرتی تایبەت دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە لە ڕەخساندنی هەلی کار ببینێت، بۆیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا 140 هەزار هەلی کارمان لە کەرتی تایبەت ڕەخساندووە.
پێویستە گەنجەکانی ئێمە ئاسوودە بن و دڵنیابن لەوەی، ئەگەر گەنجان حەزیان لە کارکردن بێت دەرفەتی یەکسانیان بۆ دەڕەخسێت، دەبێت وەکو کەرتی هەموو مافێکیان بۆ دەستەبەر بکرێت لەوانە خانەنشینکردنیان، ئەگەر کەرتی تایبەت گەرەنتی خانەنشینکردنی کارمەند بکات، خەڵکێکی زۆر ڕووی تێدەکات.
بابەتی ستراتیژی: سەرۆکوەزیرانی کوردستان باسی لەوە کرد بەشێک لە کارەکانی کەرتی تایبەتیان ڕێکخستووە، لە ڕێگای "هەژماری من"یشەوە دەتوانرێت مووچەی کەرتی تایبەت ڕێکبخرێت.
بەڵێنیشی دا یەکێک لەو کارانەی لە ئایندە دەیکات ڕێکخستنی کەرتی تایبەتە، لەو چوارچێوەیە مووچەی کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکەن سیستەمی بانکی، یەکێک لە سوودە گەورەکانیشی خانەنشینکردنی کارمەندانی کەرتی تایبەت دەبێت.
مەسرور بارزانی جەختی کردەوە حکومەتی کوردستان دەیەوێت ژێرخانێکی دروستی ئابووری هەبێت، ئەویش سیستەمی بانکییە بۆ ئەوەی هەر هاووڵاتییەک مافی ئەوەی هەبێت پارە لە بانک بە قەرز وەربگرێت و پرۆژەکانی پێ جێبەجێ بکات، دواتر بە قیست بیداتەوە.
گۆشەیەکی دیکە: سەرۆکوەزیران "پرۆژەی گەشانەوە"ی وەک نموونە هێنایەوە و گوتی، کاتێک کۆمەڵێک گەنج ویستیان بزنسی خۆیان هەبێت و فراوانی بکەن، ئێمە وەکو حکومەت یارمەتیمان دان، جگە لە کۆمەڵە گەنجەکە، ژمارەیەکی دیکەش لە گەنجان هاتنە ناو پرۆژەکە، ئێمە بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی ئەو گەنجانەی دەیانەوێت کاری خۆیان هەبێت. {حکومەتی کوردستان لەڕێگەی پڕۆژەی گەشانەوە هاوکاریی دارایی پێشکەش بەو گەنجانە دەکات پڕۆژەی بچووکیان هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی 1400 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زستانی ساڵانی شەستەکان دەگەڕێتەوە؛ شێخ دارا پێشبینیی بەفر و باران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی 1400 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران تووندتر دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان ئەمجارەش نەیانتوانی کاندیدێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ نزیکەی 50 ماڵ لە گەڕەکی بێرکۆتی نوێ بێ کارەبان






