شاخەوان عەبدوڵڵا: وتمان بێدەنگ نابین تا تەواوی زەویی جووتیارانی كورد دەگەڕێنینەوە
- هەواڵ
- 7 تشرینی دووەم

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەوەی كە بەڕێوەبەری كشتوكاڵیی كەركووك بەردەوامە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی زەوییەكان بە نایاسایی لە بەرژەوەندیی عەرەبی هاوردە، وەزارەتەكە داوای لێكۆڵینەوە دەكات، بەهۆی پووچەڵبوونی گرێبەستەكان بەپێی یاسا.
چیرۆكی سەرەكی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی 7ـی تشرینی دووەم، نووسراوێكی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی كشتوكاڵی فیدڕاڵی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا دووپات لە پووچەڵكردنەوەی گرێبەستە كشتوكاڵییەكان لەسەر ئەو زەوییانە دەكاتەوە كە هی كوردی ڕەسەنن و عەرەبی هاوردەی لەسەر نیشتەجێ كراوە.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "وتمان بێدەنگ نابین تا ئەوكاتەی تەواوی زەویی جووتیارانی كورد بۆ خاوەنەكانیان دەگەڕێنرێتەوە و گرێبەستی عەرەبی هاوردە پووچەڵ دەبێتەوە."
زانیاریی زیاتر: جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی كردووەتەوە، دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت بەوەی كە بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک تا ئێستاش بەردەوامە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی عەرەبی هاوردە لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان، سێ نووسراومان ئاڕاستەی وەزیری کشتوکاڵی فیدڕاڵ کرد، و ئەویش لەسەر ئەو بابەتە، فەرمانگەكانی كشتوكاڵی لە پارێزگاكانی کەرکوک،دیالە و سەڵاحەددین ئاگادار كردووەتەوە کە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکرێت، بەوپێیەی ئەو گرێبەستانە بەپێی یاسا، پووچەڵ بوونەتەوە و زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان دەگەڕێنرێتەوە.
باكگراوند: لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور سەر بە ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، بە نووسراوی ژمارە 553 لە 14-5-2025 کە ئاڕاستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی کردووە، تێیدا بڕیار دراوە بە گەڕاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی خۆیان و ڕاگرتنی نوێکردنەوەی هەر جۆرە گرێبەستێکی کشتوکاڵی کە پێچەوانەی ئەم بڕیارە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا






