حیزبوڵڵای عێراق: حکومەتی داهاتوو بە پشتیوانی حەشدی شەعبی و مقاوەمەی ئیسلامی پێکدێت

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای عێراق: حکومەتی داهاتوو بە پشتیوانی حەشدی شەعبی و مقاوەمەی ئیسلامی پێکدێت

دیمەنی چەکدارانی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق

ئاڤا نیوز

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق، کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە، ئاشکرای دەکات، حکومەتی داهاتوو بە پشتیوانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی پێکدەهێنرێت.

وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، لایەنە شیعەکان بەسەر چەند لیستێکی جیاوازدا دابەشبوون و ڕکابەری نێوان چەند بەرەیەک لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان تا دێت قووڵتر دەبێت.

لێدوانی فەرمی: ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: حکومەتی داهاتوو بە تەواوی لەسەر مێزی چوارچێوەی هەماهەنگی و بە پشتیوانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی و حەشدی شەعبی پێکدەهێنرێت.

زانیاریی زیاتر: ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە ناکۆکییەکان لەنێو یەک پێکهاتەدا قووڵتر بن، لەژێر چەتری مەرجەعییەت و عورفی شیعی چارەسەر دەکرێن.

ئەمەش بزانە: بڕیارە سێشەممەی داهاتوو 11-11-2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو هەلبژاردنەش 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن. 

شەیری بکە لە: