
دیمەنی پۆستەری کاندیدان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، كاتژمێر 7ـی بەیانی سبەی شەممە، بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت، لیژنەكانی چاودێری بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی پێشێلكارییەكان، هەر كاندید و لایەنێك پابەندی كۆتاییهاتنی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن نەبێت و سەرپێچی بكات، ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: بانگەشەی هەڵبژاردنی لە ڕۆژی 3ـی 10ـی 2025، دەستیپێكرد و دوای بەردەوامبوونی بۆ ماوەی 37 ڕۆژ، سبەی شەممە 08-11-2025 كاتژمێر 7ـی بەیانی بانگەشە تەواو دەبێت، دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەكان لە ڕۆژی 09-11-2025 بەڕێوەدەچێت و دەنگدانی گشتیش لە ڕۆژی خۆیدا واتە لە 11-11-2025 دەبێت.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە 11-11-2025 تەواو كراون، ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكانی چاودێری بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی پێشێلكارییەكان، هەر كاندید و لایەنێك پابەندی كۆتاییهاتنی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن نەبێت و سەرپێچی بكات، ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
غەلای ڕوونیشی كردەوە، دەنگدانی تایبەت لە ڕۆژی 9ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، لەو ڕۆژەدا؛ ھێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆ، ھەروەھا دەزگای دژەتیرۆر، پێشمەرگە، دەستەی حەشدی شەعبی و دەستەی دەروازە سنوورییەکان و ئاوارەکانی دانیشتووی نێو کەمپەکان دەگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: نۆ ھەزار و 500 قوتابخانە لە سەرتاسەری عێراق وەک بنکەی دەنگدان، ڕادەستی کۆمیسیۆن کراون و بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای ئەمنی، قوتابخانەکان پارێزراون.
ئەمەش بزانە: لە ھەر وێستگەیەکی دەنگدان دوو کامێرا دانراوە، لە هەر بنكەیەكی دەنگدانیش، سێ كامێرا ، لەپێناو ئەوەی سەرجەمی پرۆسەی دەنگدان بەدۆكیۆمێنت بكرێت.
باكگراوند: ڕۆژی 11ـی ئەم مانگە، پڕۆسەی ھەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بەڕێوەدەچێت، حەوت ھەزار و 768 كاندید لە 18 پارێزگای عێراق ڕکابەری دەکەن بۆ بەدەستھێنانی 329 کورسی پەرلەمان، 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 كەس لە تێكڕای عێراق، مافی دەنگدانییان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






