ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی دەڵێت، مەترسیدارترین پلان و چەك كە دەیانەوێ لەدژی خەڵكی كوردستان بەكاریبهێنن، بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرە، بۆیە یەكێك لە كارە سەرەكییەكانمان دادگاییكردن و بەسزاگەیاندنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و ئەو كەسانەیە كە كارخانەی ماددەی هۆشبەریان داناوە چ لە هەرێمی كوردستان بێت یاخود لە عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پارتی گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەبرد، کە زیاتر لە 60 هەزار کەس ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی چەند پەیامێکی ئاراستەی نەیارانی کوردستان و لایەنەکان کرد.
پەیامی فەرمی: سەرۆك بارزانی لە وتارەكەیدا وتی: "هێشتا هەڕەشەی جددی لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق هەیە؛ تیرۆر و بیری تووندڕەوی تەواو نەبووە و لە زۆر شوێن خۆیان ڕێكخستووەتەوە و بەرنامەشیان هەیە بۆ كاری تێكدەری."
سەرۆك بارزانی هۆشداری لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر دا و ڕایگەیاند، "دوای تیرۆر، مەترسی دووەم ماددەی هۆشبەرە كە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو، دەیانەوێت خەڵكی كوردستان لەناو ببەن، و خەریكە ماڵی ئێمە وێران بكەن."
دووپاتیشی كردەوە، یەك لە كارە سەرەكییەكانمان ئەوەیە؛ ئەوانەی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەكەن و ئەوانەی كارخانەی ماددە هۆشبەرەكانیان داناوە چ لە هەرێمی كوردستان و چ لە عێراق، بدرێنە دادگا و تووندترین سزا بدرێن، چونكە تاوانباری ترسناكن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






