ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم

شەیری بکە لە:
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا و هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی واژۆکردنی چەند گرێبەستێک، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند، نیازی هەیە لەم نزیکانە سەردانی بەغدا بکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا و هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق لە پەراوێزی "ئاو و هەوا" لە شاری بیلیمی بەڕازیل چاویان بەیەک کەوت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ژینگەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هەڵۆ عەسکەری لە دیدارەکەدا جەختی لە خواستی بەهێزی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کاری هاوبەش بۆ بەرژەوەندی گەلانی هەردوولا کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی فەرەنسا پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییە بەرزەکانی نێوان بەغدا و پاریس دەربڕی و جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هاریکاری لە بوارەکانی ژینگە و وزە و گەشەپێدانی بەردەوام کردەوە و لە هەمان کاتیشدا "ویستی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەردانێک بۆ بەغدای پایتەخت، بەم نزیکانە" دووپاتکردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەنیازە سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وەزاری ئەنجام بدات. بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی و ئابووری لەخۆ دەگرێت. بڕیارە لە سەردانەکەدا چەندین ڕێککەوتنی جۆراوجۆری دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات واژۆ بکرێت، دیارترینیان لە بوارەکانی وزە و چەک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: