
دیمەنی چەکدارانی پەکەکە. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ هێنانەکایەی ئاشتی لە تورکیا زیاتر بوون و حکومەتی تورکیا دەیەوێت بە یاسایەکی لێخۆشبوون بۆ چەکدارانی پەکەکە دەربکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرچاوەیەکی سیاسی کورد لە تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزییان ڕاگەیاندووە، یاسا پێشنیازکراوەکە پارێزگاری لەو چەکدارانە دەکات کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە باکووری کوردستان و تورکیا، " بەڵام ئەو چەکدارانەی کە تاوانیان ئەنجامداوە لێبووردنی گشتیی نایانگرێتەوە و هەندێک لە سەرکردە و چەکدارەکانی پەکەکە لەوانەیە بنێردرێنە وڵاتانی دیکە".
زانیاریی زیاتر: بەرپرسە باڵاکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، دەکرێت هەر لەم مانگەدا یاساکە ببرێتە بەردەم پەرلەمانی تورکیا و ڕێگە بە گەڕانەوەی چەکدارانی پەکەکە بدرێت.
گەڕاندنەوەی چەکدارانی پەکەکە و خێزانەکانیان لە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە دوا ئاستەنگەکانی پڕۆسەی ئاشتی دادەنرێت کە ساڵێک لەمەوبەر دەستیپێکرد بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە زیاتر لە 40 هەزار کەس تێیدا کوژراوە.
باکگراوند: لە 12ـی مانگی پێنجی ئەمساڵدا، پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' لە کۆنگرەیەکدا هەڵوەشاندنەوەی پەیکەربەندی ڕێکخستنی خۆی ڕاگەیاند، کۆتایی بە خەباتی چەکداری و هەموو ئەو چالاکییانەی بەناوی پەکەکەوە دەکران هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






