عوسمان بایدەمیر و مەزڵووم عەبدی ڕەوشی باکوور و ڕۆژئاوا و پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 7 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی عوسمان بایدەمیر و مەزڵووم عەبدی
ئاڤا نیوز
دوای سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و سەردانیکردنی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی عوسمان بایدەمیر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەلایەن مەزڵووم عەبدیەوە پێشوازی لێکرا.
وێنە گەورەکە: لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردووە و پەکەکە کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی ئەنجامداوە. بەرپرسانی دەم پارتی و سیاسەتمەدارانی کورد لە باکووری کوردستان ئەمجارە بە ئەرێنییەوە دەڕواننە پرۆسەکە.
بڵاوکراوەی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، "کەیفخۆش بووم بە سەردانی بەڕێز عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پێشووی (هەدەپە). ئێمە ڕەوشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و پێڤاژۆی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیامان باس کرد. دانیشتنێکی باش بوو".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی مەزڵووم عەبدی ئەوەش هاتووە، "گرنگیمان دا بە پشتگیریکردنی خەباتی ئاشتی و ئارامی و دەرفەتی چارەسەری سیاسی لە سووریا و ناوچەکە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عوسمان بایدەمیر، کەسایەتی سیاسی و پارێزەرە، ماوەی 10 ساڵ سەرۆک شارەوانی ئامەد بووە. لە ساڵی 1999ـەوە هاتووەتە ناو کەیسی پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئەندامی پەرلەمان بووە لەسەر لیستی هەدەپە.
باکگراوند: دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامدا، دوێنێ عوسمان بایدەمیر لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری قامیشلۆ سەردانی بارەگای ئەنەکەسەی کرد و ئەمڕۆش سەردانی مەزڵووم عەبدی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





