ڕێبوار هادی: لە خولی نوێی پەرلەمان کار لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین
- هەواڵ
- 7 تشرینی دووەم

د. ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیستی پارتی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیستی پارتی لە هەولێر دووپاتی دەکاتەوە ئەگەر هەڵبژاردن لە عێراق یەک بازنەیی بێت، ئەوا کورسییەکانی کورد لە 100 کورسی نزیک دەبێتەوە، بۆیە لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی کار لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەین.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 11ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێت، بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردن، عێراق کراوەتە 18 بازنە، هەر پارێزگایەک ژمارەی کورسییەکانی دیارکراوە، ڕێژەی بەشداری هەرچەند بێت کاریگەری لەسەر ژمارەی کورسییەکان نابێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژمارەی کورسییەکانی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیستی پارتی لە هەولێر و بەربژێری ژمارە یەکی لیستی 275ـی پارتی لە بازنەی هەولێر، بە ئاڤای گوت: ئەگەر هەڵبژاردن لە عێراق یەک بازنە بێت، کورسی کورد لە پەرلەمانی عێراق لە 100 کورسی نزیک دەبێتەوە، چونکە ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی عێراق، بۆیە لە سەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، لە خولی داهاتوو کار لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەینەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕێبوار هادی گوتیشی، زۆربەی ئەو یاسایانەی نەتوانرابوو لە خولەکانی دیکەی پەرلەمای عێراق تێبەپەڕینین، لە خولی پێنجەم تێمانپەڕاندن، نەمانهێشت هەندێک یاساش دەربکرێن کە دژی هەرێمی کوردستان بوون.
لە خولی شەشەمی پەرلەمان کار لەسەر دەرچوواندنی یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی دەکەین بەوجۆرەی کە لە دەستوور هاتووە، کار لەسەر ئەوەش دەکەین دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، ئەو مادانەشی پێویستیان بە یاسا بێت، یاسای بۆ دەربچوێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






