
وەرزی دوورینەوەی گەنمی جووتیاران لە یەکێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان لە هەولێری پایتەختی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، "سەرەڕای داواکاریی ئێران بۆ کڕینی گەنم لە عێراق، بەڵام وڵاتەکەی پەلە ناکات لە هەناردەکردنی گەنم بۆ ئەو وڵاتە".
چیرۆکی سەرەکی: عێراق ئێستا زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن گەنمی لە کۆگاکاندا هەیە کە تا ساڵی 2027 بەشی پێداویستییەکانی دەکات، ئەم بڕە گەنمە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران خواستی خۆی بۆ هاوردەکردنی گەنمی عێراقی دەربڕیوە.
لێدوانی فەرمی؛ حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، سەرەڕای داواکاریی تاران بۆ کڕینی گەنم لە بەغدا، بەڵام عێراق بڕیاری داوە بەهۆی وشکەساڵی و کەم بوونەوەی پلانە کشتوکاڵییەکان لەسەر هەناردەکردنی هەناردەی گەنم پەلە نەکات.
حەیدەر گەرعاوی گوتیشی "عێراق لە سێ ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێویی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا و ئێستا کۆگایەکی ستراتیژی هەیە کە تا سەرەتای ساڵی 2027 بەش دەکات.
لەلایەکی دیکە؛ پلانەکانی وەزارەت لە سەرەتادا بریتی بوون لە: هەناردەکردنی بڕێکی سنووردار لە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن تۆن گەنم، بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر یهدهگی ناوخۆ یان ئاسایشی خۆراکی نیشتمانی هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





