
چەند هاونیشتمانییەکی کورد لە کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان هۆشداری بە خەڵک و کۆمپانیاکان دەدات هەر کەسێک حەجی بازرگانی بکات سزا دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە چەند کۆمپانیایەکی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بانگەشەی حەجی بازرگانی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: "حەجی بازرگانی لهلایهن سعوودیهوه قهدهغه كراوه و ڕێگهپێدراو نییه، ههر كهسێك دهستگیر بكرێت سزای قورس دهدرێت." کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان وای بە ئاڤا نیوز گوت.
بۆچی گرنگە: بەهۆی بەرنەکەوتنی نۆرەی حەج، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان هاونیشتمانیان پەنا بۆ ئەم ڕێگایە دەبەن بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕێنمایی وهزارهتی حهجی سعوودیه، هەر کەسێک بەو هۆکارە دەستگیر بکرێت، شەش مانگ زیندانی دەکرێت و 15 هەزار دۆلار سزای پێبژاردن دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی حهجی ئاسایی لە ههرێمی كوردستان بۆ گهشتی ئاسمانی به فڕۆكه شهش ملیۆن و 350 ههزار دینارە، بۆ گهشتی وشكانیش به پاس پێنج ملیۆن و 300 ههزار دینارە، حەجی بازرگانیش لە نێوان سێ هەزار بۆ 10 هەزار دۆلارە و نرخەکەی بەپێی کات دەگۆڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت






