ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گوندەکانی سەر ڕێگای کەورگۆسک نیگەرانن لە خراپی ڕێگاکەیان
- کوردستان
- 8 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
کاسبکاران و دانیشتووانی گوند و ناوچەکانی سەر رێگای کەورگۆسک لە هەولێر، بەهۆی خراپی و شێواوی ڕێگاکەیانەوە، ناڕەزایەتی دەردەبڕن و داوای چاککردنەوەی بەپەلەی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: خراپی رێگای گوند و ناوچەکانی سەر ڕێگای کەورگۆسک، بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ کاسبکاران و دانیشتووان. شۆفێران گلەیی ئەوە دەکەن کە بەهۆی چاڵ و چۆڵی و شێواوی ڕێگاکەوە، ناچارن مانگانە ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە لای وەستا بۆ چاککردنەوە، ئەمەش بارگرانییەکی دارایی زۆریان لەسەر دروست دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دانیشتووانی ئەو ناوچانە نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە مەترسییەکانی رێگاکە بۆ سەر ژیانیان دەردەبڕن، بە ئاڤایان وت، "هەموو رۆژێک چاوەڕوانکراوە تووشی رووداوی هاتووچۆ ببین بەهۆی ئەم رێگا خراپەوە."
لێدوانی فەرمی: عیماد محەممەدئەمین، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم ڕێگایە وەک شوێنەکانی دیکە لە داهاتوودا دەکرێتە جووتساید، پڕۆژەیەکمان بۆ چاککردنەوەی ڕێگاکە هەیە و چاوەڕوانی تەرخانکردنی پارەین بۆ جێبەجێکردنی.
عیماد محەمەد ئەمین گوتیشی: "ئەوەی ئێستا بتوانین بە خێرایی بیکەین، بریتییە لە ڕنین و لابردنی قیرە شێواو و تێکچووەکەیە و چاککردنەوەیەتی بە شێوەیەکی کاتی، تاوەکو پڕۆژە گەورەکە جێبەجێ دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






