
دیمەنی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی هەولێر
ئاڤا نیوز
سزادراوان لە چاکسازییەکان ناتوانن بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بکەن، بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بێبەش دەبن.
وێنە گەورەکە: پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشممەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە، بڕیارە دوو ڕۆژی دیکە پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بەڕێوەبچێت، سەرجەم چین و توێژەکان و ئەوانە مافی دەنگدانیان هەیە دەتوانن بەشداری پڕۆسەکە بکەن، جگە لە سزادراوانی چاکسازییەکان.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "نەک هەر لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە تەواوی عێراق سزادراوانی چاکسازییەکان لە دەنگدان بێبەش دەبن و هیچ بنکەیەکی دەنگدانیان نابێت، چونکە سزادراوان مافی دەنگدانیان نییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە پێنج هەزار کەس سزادراون و لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان هەن، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 128 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و ناتوانن دەنگ بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






