
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سبەی چوار هەزار پارچەزەویی دیكە لە سنووری شارەوانیی هەولێر بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكرێت، سەرۆكی شارەوانیی هەولێریش دەڵێت، بەم قۆناغە نوێیەوە، كۆی ئەوانەی لە سنووری شارەوانیی هەولێر لە پێدانی زەوی سوودمەندبوونە دەگاتە زیاتر لە 28 هەزار فەرمانبەر.
چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری سەنتەری شاری هەولێر و 14 شارەوانیی دیكەی پارێزگاكە، نزیكەی 55 هەزار فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی لە وەرگرتنی پارچەزەوی سوودمەندبوونە، لەگەڵ دابەشكردنی چوار هەزار پارچەزەویی دیكە كە بڕیارە سبەی دووشەممە 10ـی تشرینی دووەم، تیروپشكیان بۆ بكرێت، كۆی سوودمەندبووان لە وەرگرتنی زەوی لە پارێزگای هەولێر دەگاتە 59 هەزار كەس.
لێدوانی فەرمی: كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، سبەی چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بەسەر فەرمانبەرانی سەنتەری شاری هەولێر دابەش دەكرێت و تیروپشك بۆ ناوی سوودمەندبووان دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر بە سێ قۆناغ، 24 هەزار و 500 پارچە زەوی لە سنووری شارەوانیی هەولێر دابەشكراون، سبەش قۆناغی چوارەمی دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات كە چوار هەزار پارچەزەوی بەو فەرمانبەرانە دەدرێت كە كارتی زانیارییان لە هەولێرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە سنووری شارەوانیی سەنتەری هەولێر، تاكو ئێستا لە سنووری شارەوانییەكانی بەحرکە، قوشتەپە، شەمامک، مەخموور، دیبەگە، قەراج، ڕزگاری، کەورگۆسک، سێبیران، عەنکاوە، كەسنەزان، بنەسڵاوە و دارەتوو، نزیكەی 30 هەزار پارچەزەوی دابەش كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێشتا بەفر ڕێگای بەشێک لە دەروازە سنوورییەکانی داخستووە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ ئاڤا: ڕۆژی سێشەممە گەڕی سێیەم بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕی سێیەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی شەمخانی: مووشەک و توانای بەرگریی ئێران پێویستی بە مۆڵەتی کەس نیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێشتا بەفر ڕێگای بەشێک لە دەروازە سنوورییەکانی داخستووە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ ئاڤا: ڕۆژی سێشەممە گەڕی سێیەم بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕی سێیەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زینی وەرتێ 10 پێشمەرگە لەناو بەفر ڕێگەیان بۆ کرایەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک لە ناوەندەکانی خوێندن دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا






