ئەمڕۆ 26 وەزارەت و دەستە دەتوانن لە پرۆژەی هەژماری من مووچەکانیان وەربگرن
- بزنس
- 30 کانوونی یەکەم

گرافیک - هەژماری من
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی گرفت بۆ موچەی بەشێك لەخانشینانی پێشمەگەر دروست بووە، بەشێك لەو خانەنشینانە بە چۆمان مەحموود پەیامنێری ئاڤایان وتووە ناومان لە لیستی بڵاوكراوەی مووچەدا نەبووە و دوێنی نەمانتوانیوە موچەكانمان وەربگرین، هاوكات بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری ئاڤا بەشێك لەو خانەنشینانە فۆرمی هەژماری منیان پر نەكردۆتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی یەكشەممە 28-12-2025، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 942 ملیار و 845 ملیۆن دیناری وەكو مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی كوردستان خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی و سەرەتا لە ڕێگەی هەژماری منەوە دەستكرا بە دابەشكردنی مووچە و دواتر بە پێی خشتەی دابەشكردنی مووچەكە بڵاوكرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەو وەزارەت و دەستە و فەرمانگانەی مووچە وەردەگرن لەڕێگەی "هەژماری من" ئەمانەن:
وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
وەزارەتی كار وباری شەهیدان و ئەنفالكراوان
وەزارەتی كارەبا
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی دارایی و ئابوری
وەزارەتی داد
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
دەستەی چاككردن و پارستنی ژینگە
دەزگای گستی كاروباری من
ئەنجوومەنی وەزیران
ئەنجوومەنی دادوەری
هێزی فریاكەوتن
زانیاری زیاتر: وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كە نزیكەی 630,000 مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین و خانەوادەی شەهیدان مووچەی مانگی 10 بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەردەگرن.
باكگراوند: نزیكەی ملیۆنێك مووچەخۆر خۆیان تۆماركردووە لە پڕۆژەی هەژماری من، زیاتر لە 500 ئامێری ڕاكێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، جێگیركراون بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەشێوەیەكی 24 كاتژمێریی بتوانن پارە ڕابكێشن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





