
دیداری نێوان ئەحمەد شەرع و دۆناڵد ترەمپ لە سعوودیە
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا بە سەردانێک گەیشتە ئەمریكا و لە چوارچێوەی ئەم سەردانەیدا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە و چەند ڕێككەوتنێکیش واژۆ بكەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە میانی دیدارێکی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ شاندێکی ئەندامانی کۆمەڵگەی سووریا لە واشنتن ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی 11 مانگدا دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە و گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ.
زانیاریی زیاتر: تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، واشنتن زۆر حەزی لە پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییەکانە کە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمەڵگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی دەکات.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: کارۆلین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەم سەردانە "بەشێکە لە هەوڵەکانی سەرۆک ترەمپ لە بواری دیپلۆماسیدا بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر کەسێک لە سەرانسەری جیهاندا کۆببێتەوە لە پێناوی ئاشتیی دا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە چوارچێوەی ئەم سەردانە دا بڕیارە دیمەشق ڕێككەوتنێک واژۆ بكات كە بە فەرمی ببێتە ئەندامی هاوپەیمانیەتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.
لەلایەکی دیکەوە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە فەرمیی ئەحمەد شەرعی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا.
بۆچی گرنگە: ئەم سەردانەی سەرۆککۆماری سووریا بۆ واشنتن، یەکەم سەردانی مێژووییە لە دوای سەربەخۆیی وڵاتەکەی لە ساڵی 1946.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






