دۆناڵد ترەمپ: پێدەچێت زۆر نزیک بووبینەوە لە کۆتاییهاتن بە داخستنی حکومەت
- هەواڵ
- 10 تشرینی دووەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای 40 ڕۆژ لە داخرانی حکومەتی ئەمریکا، سەرچاوە ئەمریکییەکان ئاشكرای دەکەن؛ سیناتۆرەکانی ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک کە دەتوانێت کۆتایی بە داخستنی حکومەت بهێنێت و بودجەی فیدراڵی دابین دەکرێتەوە، سەرۆکی ئەمریکا لەوبارەیەوە ئاماژەیەکی ئەرێنی دەرخستووە
چیڕۆکی سەرەکی: لە 1-10-2025 بەهۆی ناکۆکیی نێوان کۆماری و دیموکراتەکان لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایی بودجە حکومەتی ئەمریکا داخرا و ماوەی 40 ڕۆژە حکومەتی ئەمریکا بەداخراوی ماوەتەوە، بەهۆی ئەم داخستنەوە وڵاتەکە ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات، ئەمەش کاریگەریی لەسەر سەرجەم سێکتەرەکانی وڵاتەکە کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە 60 دەنگ پڕۆژە یاسایەکیان بۆ دابینکردنی دارایی حکومەت دەکرد، بەهۆیەوە سیناتۆرە دیموکراتەکان و کۆمارییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی دوولایەنە کە دەبێتە هۆی دەرکردنی بودجەی فیدراڵی، ئەمەش بە یەکەم هەنگاو بۆ دووبارەی کردنەوەی حکومەت دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پێدەچێت زۆر نزیک بووبینەوە لە کۆتاییهاتن بە داخستنی حکومەت''.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم ڕێککەوتنە سەرەتاییە لە کاتێکدا بوو کە دەسەڵاتداران هۆشداریان دابوو کە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەپێی ئامارەکانی هەفتەی ڕابردوو حکومەتی ئەمریکا بەڕێژەی 4% گەشتە ئاسمانییەکانی کەمکردووەتەوە و ئەگەر بودجەی ساڵی 2026 لەلایەن کۆنگرێسەوە تێنەپەڕێندرێت، پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا ڕێژەی 10%ـی گەشتەکان هەڵبوەشێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






