
وێنەی سەرۆک بارزانی و لۆگۆی ئاڤا بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا دووپاتی دەکاتەوە، هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بكەوێتە سەر ڕێچكەی دروستی خۆی.
وێنە گەورەکە: دوێنی سێ شەممە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا و بووە یەکەم حیزب لەسەر ئاستی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرۆک بارزانی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتوو: بەبۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو عێراق دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.
-لێرەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی سەرکردایەتی و ئەندامان و کادران و جەماوەری پارتی و هەروەها دامودەزگە ئەمنییەكان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەم كە بە ماندووبوون و شەونخونیان كەشێكی ئارام و هێمنیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕەخساند. هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بكەوێتە سەر ڕێچكەی دروستی خۆی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






