
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
لە پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 125 یاسا ئامادەن بۆ دەنگدان یان تەنیا خوێندنەوەی دووەمیان ماوە، هاوکات زیاتر لە 120 پرۆژە و پێشنیازەیاسا هەن خوێندنەوەی یەکەم یان دووەمیان بۆ نەکراوە و پەککخراون. ئەمەش دوای ئەوەی بە درێژایی دانیشتنەکانی خولەکانی پێشوو بەهۆی ناکۆکی سیاسی و تەکنیکییەوە ڕاگیراون.
لێدوانی فەرمی: عەلی تەمیمی، شارەزای یاسایی ئاشکرای کردووە، کۆمەڵێک یاسا هەن سەرەڕای ئەوەی گرنگییەکی زۆریان هەیە و سوودێکی زۆریان بۆ کۆمەڵگا هەیە، بەڵام تا ئێستا دەرنەچوون. لە پێشەنگی ئەمانە یاسای نەوت و گازی فیدراڵییە کە لە ساڵی 2007ـەوە دەرنەچووە، هەرچەندە دەرکردنی ئەم یاسایە پەیوەندیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ڕێکدەخات و ئەنجوومەنی نەوتی فیدراڵی دادەمەزرێنێت کە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکات و کرێی گواستنەوە دیاری دەکات، هەروەها کۆتایی بە قەیرانی مووچەی نێوان حکومەتی بەغدا و هەولێر دەهێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: تاریق شەرع، پسپۆڕی یاسایی ڕایگەیاند، زیاتر لە 120 یاسا هەن کە گیریان خواردووە و خوێندنەوەی یەکەم یان دووەمیان بۆ نەکراوە بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکان یان کێشەی هونەرییەوە ڕێگرییان لێکراوە.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لەو یاسایانەی چاوەڕێی تێپەڕاندنن بریتین لە، یاسای دادگەی فیدراڵی، یاسای ئاسایشی نیشتمانی، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە، مافی دەستگەیشتن بە زانیاری، تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و مافی خۆپیشاندان کە لە زۆرێک لە وڵاتان ئەو یاسایە کار پێدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەی 80 خرایە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
40 خولەک لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
50 خولەک لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەی 80 خرایە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەکەکە کشاندنەوەی گەریلاکانی لە ناوچەی زاپ ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشە لە پێشمەرگەكەی دووبز كراوە دەبێت واز لە پێشمەرگایەتی بهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر چەند کامێرایەکی دیکەی تۆمارکردنی سەرپێچی دەکەونە کار






