
دیمەنی مەشقی پێشمەرگە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی یەکەی 80 مامەڵە یاساییەکانیان تەواوبووە و لە چوارچێوەی "فەرماندەیی دەڤەر" خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی یەکەی 70 لە ئایندەیەکی نزیک مامەڵەی گواستنەوەیان تەواو دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: کۆتایی ساڵی ڕابردوو وەزیری پێشمەرگە و ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرۆک ئەرکان لەگەڵ فەرماندەی یەکەکانی 70 و 80 کۆبوونەوە، لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بەرنامە و پلانەکانەوە گفتوگۆیان کرد، لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە دوو فەرماندەیی دەڤەر لەژێر سێبەری وەزارەتی پێشمەرگە پێکبهێنرێت و هەردوو یەکەکە لەو چوارچێوەیە یەکبخرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای گوت، "فەرماندەیی یەکەی 80 خراونەتە سەر فەرماندەیی دەڤەر یەک و ئێستا لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەبن، پێش کۆتایی ئەمساڵ یەکەی 70ـش تەواو دەبێت و لەچوارچێوەی فەرماندەیی دەڤەر دوو دێنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە."
باکگراوند: ساڵی 2022 لێکتێگەیشتنێک لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێنتاگۆن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کراوە، بۆ ئەوەی پێش مانگی 10ـی ساڵی 2026 یەکخستنەوەی هێزەکان پێشمەرگە کۆتایی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





