وەزارەتی ئەوقاف: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گڵەزەردە چاودێریی بینینی مانگ دەکەین
- کوردستان
- 2024-04-08

لیژنەی بینینی مانگ لە ساڵانی ڕابردوو لەکاتی چاودێری بینینی مانگ
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گڵەزەردە چاودێریی بینینی مانگ دەکرێت بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستن.
بۆچی گرنگە: ساڵانە بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان مشتومڕ دەکەوێتە نێوان وڵاتە ئیسلامییەکان و بە دەگمەن نەبێت بەیەکەوە نایکەن بە جەژن.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە ئاڤا نیوزی گوت: لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە کۆدەبێتەوە و دوای خۆرئاوابوون چاودێریی بینینی مانگ دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستن بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دوای خۆرئاوابوون ئەگەر مانگ بینرا، ئەوا سبەی دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن، ئەگەریش نەبینرا ڕاستەوخۆ دەبێتە چوارشەممە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەكێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە لە شارەکانی حەسەکە دەکشێتەوە و ئاسایش جێگیر دەبێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە منداڵێک بەهۆی تەقینی بوتلێکی سپرا گیانی لەدەست دا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخات






