وەرزی کێڵانی زەوی و داچاندنی گەنم و جۆ لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 19 تشرینی دووەم

چەند جوتیارێک لەکاتی کێڵانی زەوییەکانیان
ئاڤا نیوز
دوای هاتنی شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان، جووتیاران دەستیان بە کێڵانی زەوییەکان و چاندنی دانەوێڵەی گەنم و جۆ کردووە. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێریش دەڵێت، لە ماوەی ڕابردوو بنەتۆی باشمان بەسەر جووتیاران دابەش کردووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەپێی ڕێژەی بارانبارین بەو مەرجەی پەڵە بدات، سەرەتای مانگی 10 وەرزی داچاندنی گەنم و جۆ دەستپێدەکات، بەڵام ئەمساڵ بارانبارین دواکەوت بۆیە لە ناوەڕاستی مانگی 11 وەرزی کێڵانی زەوی و چاندنی گەنم و جۆ دەستپێکرد.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای هاتنی ئەم شەپۆڵەی بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جووتیاران دەستیان کردووە بە کێڵانی زەوییەکانیان و داچاندنی دانەوێڵەی گەنم و جۆ.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، دەڵێت، لە ماوەی ڕابردوو بنەتۆی باشمان بەسەر جووتیاران دابەش کردووە، کە لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی زانستی بەرهەم هاتووە، بەرگەی گۆڕانکاریی کەشوهەوای کوردستان دەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، هەر جووتیارێک زەوی هەیە با دەست بکات بە کێڵان و داچاندنی گەنمەکانیان چونکە ئێستا کاتەکەی لەبارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






