
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، گەیشتووە بە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی شاری هەولێر و کێشەی کەمئاویان چارەسەر بووە، بەو هۆیەشەوە تاوەکوو ئێستا 560 بیر داخراون.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم، کێشەی کەمئاوی تا 30 ساڵی داهاتوو لە هەولێر چارەسەر دەکات. جگە لەوەی هۆکارێکە بۆ پارێزگاریکردن لە سامانی ئاوی ژێرزەوی و سەدان بیر داخراون.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "قۆناغی دووەم تەواو بووە، ئێستا 560 بیر داخراون، تاوەکوو سەرەتای ساڵی داهاتوو ژمارەکە بەرز دەبێتەوە بۆ 800 بیر، بە تەواوبوونی پرۆژەکە دەگاتە سەرووی هەزار بیر، کە بەهۆی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو دادەخرێن."
ئەمەش بزانە: ئەو گەڕەکانەی لە قۆناغی دووەم ئاویان پێگەیشتووە، 32ی پارک، بەهاری نوێ، ماردین، شادی، پیشەسازی باشوور، عەنکاوە، بەختیاری، وەزیران و دەورووبەری، ئێستا کار لەسەر بەحرکە و دەورووبەری دەکرێت، هاوکات ئەو کار لەسەر گۆڕینی سیستمی بەشێکی گەڕەکەکان دەکرێت، ئەو شوێنانەی ئاویان لە بیر بۆ دابین دەکرا، ئاویان بۆ ڕادەکێشرێت و دێنە چوارچێوەی پڕۆژەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






