ئەکادیمیای دیپلۆماسیی ئیمارات و کۆڕبەندی مێپس  یاداشتێکی لێکگەیشتن واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەکادیمیای دیپلۆماسیی ئیمارات و کۆڕبەندی مێپس  یاداشتێکی لێکگەیشتن واژۆ دەکەن

دیمەنێک لە کۆڕبەندی مێپس

ئاڤا نیوز

ئەکادیمیای دیپلۆماسیی ئەنوەر قەرەقاش، یاداشتێکی لێکگەیشتن لەگەڵ کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس) واژۆ کرد، ئامانجی یاداشتەکە بەهێزکردنی هاوکارییە لە پێناو ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

وێنە گەورەکە: مێپس کە پەیمانگایەکی سەر بە زانکۆی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانە لە دهۆک، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت. ئامانجی کۆڕبەندەکە تاوتوێکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتییە، هاوکات پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان حکومەتەکان و بڕیار بەدەستان و توێژەرانە.

لێدوانی فەرمی: نیکۆلای میلادینۆڤ، بەڕێوەبەری گشتیی ئەکادیمیاکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ واژۆمان لەسەر هاوبەشییەک کرد کە یارمەتیدەر دەبێت بەیەکەوە کار بکەین بۆ دەستەبەرکردنی دەرفەتی زۆر لە بواری توێژینەوە و پتەوکردنی ئاڵوگۆڕکردنی خوێندن لەنێوان خوێندکارانی کوردستان و ئەکادیمیاکە.

کاریگەریی و لێکەوتەکان: واژۆکردنی ئەم یاداشتە و سەردانی شاندە دیپلۆماسییەکە، نیشانەی بەهێزبوونی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستانە، هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکان و گەشەپێدانی ئابووریی ناوچەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ