دادگای کارگێڕی عێراق فەرمانسالاریی بۆ هەڵپەساردنی بڕیارێکی سوودانی دەردەکات
- عێراق
- 19 تشرینی دووەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای کارگێڕی عێراق بڕیارێکی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی بۆ دوورخستنەوەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئەمیندارییەتی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان هەڵپەسارد، فەرمانسالارییەکەش تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵای سەر بڕیارەکەی سوودانی کارا دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: 3ـی ئەم مانگە، هیشام رکابی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئەمیندارییەتی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەبڕیاری سەرۆکوەزیران لە پۆستی ئەندامی ئەنجوومەنی ئەمیندارییەتی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دوورخراوەتەوە و باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە شوێنیی دانراوە، ئەوەش لەژێر کاریگەری دۆخی هەڵبژاردن بووە بەتایبەتیش کە ئەو لەگەڵ پۆستە حکومییەکەیدا، بەڕێوەبەری نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساشە.
نووسراوی فەرمی: دادگای کارگێڕی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر سکاڵای هیشام رکابی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئەمیندارییەتی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق کۆبووەتەوە و بڕیاریداوە بڕیارەکەی 2ـی ئەم مانگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دوورخستنەوەی ناوبراو لەو ئەنجوومەنە هەڵپەسێرێت.
دادگاکە دەڵێت، سکاڵاکە بنەمای دەرکردنی فەرمانسالاری هەبووە کە ڕێکارێکی کاتییە بۆ هەڵپەساردنی جێبەجێکردنی بڕیاری دوورخستنەوەی هیشام رکابی، فەرمانسالارییەکەش تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵا و کۆتا بڕیاری دادگا لەسەر ئەم بابەتە بە کارایی دەمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






