هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک دەچێتە ناو هاوپەیمانێتییەکەی خەمیس خەنجەر
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە و قوتەیبە ڕاکان جبووری، سەرۆک لیستی هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک، کە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 11ـی ئەم مانگەی عێراق، یەک کورسییان بەدەستهێنا بڕیاریاندا بچنە ناو هاوپەیمانی سیادە، کە خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات، بەوەش کورسییەکانی هاوپەیمانێتییەکەی خەنجەر دەبێتە 10 کورسی.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەڵبژاردنەکەی 11ی ئەم مانگەدا، هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکووک، کە ڕاکان جبووری، پارێزگاری بە وەکالەتی پێشووی کەرکووک سەرپەرشتی دەکرد و کوڕەکەی بەناوی قوتەیبە جبووری، سەرۆک لیست بوو، 53 هەزار و 46 دەنگی بەدەستهێنا و کورسییەکی پەرلەمانی بردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قوتەیبە ڕاکان جبووری، سەرۆک لیست و کاندیدی دەرچووی هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بە فەرمی بووەتە بەشێک لە هاوپەیمانی سیادە، بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو بەرپرسیاریەتییەی خەڵکی کەرکووک پێی بەخشیوون تا کار بۆ خواستی خەڵکی پارێزگاکە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کار بۆ گەڕانەوەی دۆخەکە "بۆسەر ڕاستەڕێگای خۆی" دەکات، ئەویش بەجۆرێک دەبێت ئارامی کەرکووک و پاراستنی مافی پێکهاتەکانی گەرەنتی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و مەمدانی کۆ دەبنەوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ دوا وادەی پێشکەشکردنی تانەکانی هەڵبژاردنە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی کۆمیسیۆن لەڕێگەی کارتی بانکی شایستە داراییەکانیان وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و مەمدانی کۆ دەبنەوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ دوا وادەی پێشکەشکردنی تانەکانی هەڵبژاردنە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی کۆمیسیۆن لەڕێگەی کارتی بانکی شایستە داراییەکانیان وەردەگرن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێت






