بۆ دۆزینەوەی تەرزێكی گونجاوی گەنم بۆ كەشوهەوای كوردستان توێژینەوە لەسەر 369 جۆر دەكرێت
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم

دیمەنی پێگەیشتنی بەرهەمی گەنم. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە ئەمساڵ توێژینەوە لەسەر 369 تەرزی جیاوازی گەنم بکرێت، بۆ دۆزینەوەی تەرزی نوێی گەنم کە لەگەڵ خاک و کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بگونجێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە هەرێمی کوردستان توێژینەوە لەسەر تەرزی جیاوازی گەنم و جۆ دەکرێت، ئەو تەرزانەی لە توێژینەوەکان دەرئەنجامی باشیان دەبێت، لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پەسەند دەکرێن و بەفەرمی تۆمار دەکرێن، هەروەک ساڵانە بڕێک لەو تەرزانەی گەنم بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولسەمەد محەممەد، بەڕێوەبەری توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت: ئەمساڵ توێژینەوە لەسەر 369 تەرزی جیاوازی گەنم دەکەین و چاندنیان بۆ دەکەین، هەر لە چاندنەوە تا دروێنە کردنیان چاودێرییان دەکەین و تاقیکردنەوەیان لەسەر دەکەین، ئەو تەرزانەی دەرەنجامی باشیان هەبێت تۆماریان دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو تەرزانەی گەنم کە پەسەند دەکرێن پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
٠ تەرزێکی بە بڕشت بێت و بڕی بەرووبوومی ساڵانەی زۆر بێت.
٠ لەگەڵ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بگونجێت.
٠ بەرگری بۆ نەخۆشی و ئافات بەهێز بێت.
٠ بڕێکی کەمی ئاوی پێویست بێت.
باکگراوند: تا ئێستا هەشت تەرزی گەنم و دوو تەرزی جۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر پەسەندکراون و ساڵانە جووتیاران لە چاندنی گەنم و جۆ بەشێوەیەکی سەرەکی پشتییان پێ دەبەستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






