وەزیری پەروەردە: دەستمان بە دۆسیەی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان کردووەتەوە
- کوردستان
- 2024-04-08

ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردە ڕایدەگەیێنێت، دەستیان بە پرۆسەی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ کردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: یەکێکی دیکە لە بەڵێنەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ وانەبێژان جێبەجێ دەکرێت و لەمەودوا دەکرێنە گرێبەست.
بۆچی گرنە: بڕیارەکە نزیکەی 37 هەزار وانەبێژ دەگرێتەوە، مووچەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 500 هەزار و بڕوانامەی دیبلۆمیش 450 هەزار دینار دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژان ئەبوبەکر، پێشکەشکاری بەناوبانگی ئاڤا میدیا کە ئەمشەو کاتژمێر 10 پەخش دەکرێت، ڕایگەیاند: "بابەتی وانەبێژان یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی وەزارەتەکەمان و دەستمان بە پرۆسەی بەگرێبەستکردنیان کردووەتەوە".
زانیاریی زیاتر: وەزیری پەروەردە باسی لەوە کرد پێشتر ڕەزامەندییەکی سەرەتایی هەبوو، بەڵام بەهۆی دۆخی ئابووری و شێوازی مامەڵەکردنی دارایی بەغدا لەگەڵ هەولێر، گرفت بۆ گرێبەستکردنیان دروست بوو. گوتیشی: ئێستا پێیان دەڵێم دڵنیابن و خەمی ئەوان خەمی سەرۆکوەزیرانە".
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیێنراوێکدا داوا لە سەرجەم وانەبێژان دەکات لە سیستمی ئی ـ پەروەردە کە کارا کراوە، داتاکانیان نوێ بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەكێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە لە شارەکانی حەسەکە دەکشێتەوە و ئاسایش جێگیر دەبێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە منداڵێک بەهۆی تەقینی بوتلێکی سپرا گیانی لەدەست دا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخات





