سەعدی پیرە: نێوانی پارتی و یەکێتی باشە و کۆبوونەوەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
سەعدی پیرە: نێوانی پارتی و یەکێتی باشە و کۆبوونەوەش دەکرێت

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و حیزبەکەی باشە و بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەش دەکرێت. لەبارەی کاندیدکردنی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەڵێت، "تەنیا لە میدیاکان بیستومانە."

 

وێنە گەورەکە: یەک ساڵ و یەک مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەردەبێت، بەڵام تائێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە جەخت لەوە دەکاتەوە لە بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نەرمیی زۆریان بەرامبەر یەکێتیی نواندووە، بەڵام لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەپێی بەرکەوتەی خۆیان مامەڵە لەگەڵ یەکێتی دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەربارەی پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی دەڵێت، "پەیوەندییەکانی نێوانمان باشە و بەدڵنیاییەوە کۆبوونەوەش دەکرێت".

 

لەلایەکی دیکە؛ دەربارەی دەنگۆی کاندیدکردنی بافڵ تاڵەبانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، سەعدی پیرە گووتی: گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە نەکراوە و هیچ پێشنیازێکی وا نییە، بەڵکو ئەم بابەتە تەنیا لە میدیاکان بیستوومانە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ