دوای هۆشدارییەکەی وەزارەتی دارایی؛ خانەنشینانی سلێمانی فۆرمی 'هەژماری من' پڕدەکەنەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نزیکەی 50 هەزار خانەنشین لە سلێمانی ئەم مانگە و مانگی داهاتوو کێشەی مووچەیان بۆ دروست دەبێت، ئەگەر فۆرمی هەژماری من پڕنەکەنەوە و کارتەکانیان وەرنەگرنەوە.
گرفتەكە چییە: نزیكەی 10%ـی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا مامەڵەی بەبانكیركردنی مووچەكانیان دەستپێنەكردووە، واتە فۆرمی 'هەژماری من' ـیان پڕنەكردووەتەوە. ئەوەش لەكاتێكدا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە؛ هەر فەرمانبەر و خانەنشین و مووچەخۆرێكی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانكی نەبێت، لە بەغداوە مووچەكەی ڕادەگرێت و بۆی خەرج ناكرێت.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، خانەنشینانی سلێمانی دەستیان کردوە بە پرکردنەوەی فۆرمی هەژماری من تاوەکو بتوانن موچەی مانگی 9 وەربگرن.
لێدوانیف فەرمی؛ شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی - لقی سلێمانی بە ئاڤای گوت، لە چوار لقی بانکی مەڵکەندی و بانکی تانجەرۆ دەستیان بە پرکردنەوەی فۆرمی هەژماری من و پێدانەوەی کارتەکان بە خانەنشینان کردووە، چونکە دوای هۆشدارییەکەی وەزارەتی دارایی، خانەنشینان و فەرمانبەران بە لێشاو سەردانیان دەکەن.
وەزارەتی دارایی سوورە لەسەر ئەوەی هەر فەرمانبەر و خانەنشێنێک فۆرمی هەژماری من پڕنەکاتەوە مووچەی مانگی نۆی پێنادرێت، هەر مووچەخۆرێکیش کارتەکەی تەواو بووبێت، مانگی 10 مووچەی بە کاش پێنادرێت و بۆی دەخرێتە سەر هەژماری من.
لەلایەکی دیکە: شۆخان عومەر دەڵێت، هەفتەی داهاتوو کە مووچە هات و دەست بە دابەشكردنی کرا، ئەگەر هەر مووچەخۆرێک مووچەکەی ڕاگیرابوو، هەمان ڕۆژ کە دەچێت مووچە وەربگرێت، دەتوانێت فۆرمەکە پڕبکاتەوە، کە فۆرمەکەت پڕکردەوە ئیتر مووچەت پێ دەدرێت.
هاوکات: ژیان سابر ، بەرێوبەری گشتی خانەنشینی سلێمانی بە ئاڤای گوتووە: لە سلێمانی زیاتر لە 55 هەزار خانەنشین هەیە، ژمارەیەکی کەمیان فۆرمی هەژماری منیان پرکردۆتەوە.
لەو ژمارەیەش تەنیا 280 خانەنشین کارتەکانیان بۆ گەراوەتەوە، بۆیە کار بۆ ئەوە دەکەین خانەنشینان بتوانن بە ئاسانی فۆرمەکەیان پر بکەنەوە.
زانیاریی ئاڤا؛ بەپێ زانیاریەکانی ئاڤا، تەنیا دوای بڵاوکردنەوەی هۆشدارییەکە، لە سلێمانی دا زیاتر لە سێ هەزار و 500 فۆرمی هەژماری من بۆ خانەنشینان پر کراونەتەوە، ئەمە جگە لەو فۆرمانەی دراوەتەوە خانەنشینان هێشتا نەگەراونەتەوە دەست تیمی هەژماری من لە بانکەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئاکرێ دوادەکەوێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی 10 کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی 11ـی ڕاگەیاند
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەچێتە بەغدا




