گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئاکرێ دوادەکەوێت

شەیری بکە لە:
گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئاکرێ دوادەکەوێت

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ئاکرێ ڕوونکردنەوە لەسەر هۆکاری دواکەوتنی پڕۆژەی ڕووناکی دەدات و ڕایدەگەیەنێت، پێویستیان بە کاتی زیاترە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.

 

لێدوانی فەرمی؛ ئارام فوئاد، بەڕێوەبەری کارەبای ئاکرێ بۆ ئاڤا ئاشکرای کرد، کە هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی پڕۆژەکە بۆ "گۆڕینی هێڵە گشتییەکانی گواستنەوە و چاککردنەوەی تۆڕەکان" دەگەڕێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بڕیار بوو لە مانگی 11ی ئەمساڵدا کارەبای ئاکرێ بکرێتە 24 کاتژمێری، چارەسەرکردنی گرفتەکان کاتی پێویستە، بەڕێوەبەری کارەبای ئاکرێ پێشبینی دەکات دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بکەوێتە سەرەتای ساڵی داهاتوو، مانگی یەک و دوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ